"گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی ناسر خلێفی ئاشكرا ده‌بێت"
ناسر خلێفی قه‌ته‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌رنسی تۆمه‌تباره به‌به‌رتیلدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی میوانداریكردنی مۆندیالی گۆره‌پان و مه‌یدانی 2019، دادوه‌ری كه‌یسكه‌ش ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری راستی ئه‌م تۆمه‌ته خلێفی به زیندانیكردن و پێبژاردن سزا ده‌درێت.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر مافی میوانداریكردنی مۆندیالی گۆره‌پان و مه‌یدانی ساڵی 2019ـی به‌ده‌ستهێنا، چه‌ندین جاره میدیاكان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پێیان وایه له‌پشتی په‌رده‌ی مسۆگه‌ركردنی ئه‌م مافه بۆ قه‌ته‌ر بابه‌تێكی شاره‌وه هه‌یه، تاوه‌كوو به‌فه‌رمی دادگای فره‌نسا ناسر خلێفی قه‌ته‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نسی بانگهێشتكرد و تۆمه‌تباری كرد به به‌ر‌تیلدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی میوانداریكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه.
له باره‌ی كه‌یسه دادوره‌ی تایبه‌ت به ئه‌سۆشیێت پرێسی راگه‌یاند: كه ناسر خلێفی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیشی له‌سه‌ره‌و گووتییشی: خلێفی به‌به‌رتیلدان و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباره له‌ئه‌گه‌ری راستی تۆمه‌ته‌كه‌ش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده قه‌ته‌رییه‌كه به‌زیاتر له 2 ساڵ زیندانی و بڕیكی پاره سزا ده‌درێت.
رۆژنامه‌ی لۆ پێرسیانی فره‌نسا هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ناسر خلێفی بری 3 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری به لامین دیاكی سه‌رۆكی پێشوی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان داوه، له‌به‌رامبه‌ر وه‌گرتنی مافی میوانداریكردنی مۆندیاله‌كه، كه دواجار قه‌ته‌ر ئه‌م مافه‌ی به‌ده‌ستهێناو توانی له ئیسپانیا و ئه‌مریكا بباته‌وه، كه شاره‌كانی بارسێلۆنا و ویلایه‌تی ئۆریگۆن نزیكبوون مافی میوانداریركدنی ئه‌م مۆندیاله به‌ده‌ست بێنن.
مۆندیالی گۆره‌پان و مه‌یدان بریاره له 28ی سێپێمبێر تاوه‌كوو 6ی ئۆكتۆبه‌ر له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت.