ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی له دژی سوپای پاسداران كرد
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی یاداشتێكی تۆماری یه‌كگرتووی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له‌مباره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی و ئه‌تۆمی ئێران به‌رپرسه و ده‌ستی له كه‌رتی بانكی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌ریاییدا هه‌یه".
ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و كۆمپانیا و بزنسمانانه له ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م واشنتۆن واڵا ده‌كات، كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران كار ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خاته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره واشنتۆن هێزێكی حكوومی بیانی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنێت.
به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكاش، هه‌ر هاووڵاتیێكی ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران بكات، به زیندانیكردنی لایه‌نی كه‌م 20 ساڵ سزا ده‌درێت.
H.B