شاخەوانێک لە چیای هەڵگورد کەوتە خوارەوە

تیمی فڕۆکەوانی بە هانایەوە چوون

K24 – هه‌ولێر:

لە چیای هەڵگورد لە چۆمان، شاخەوانێک لەسەر بەفر دەخزێت و بریندار دەبێت.

عەمید خالید عەلی محەمەد، سەرپەرشتیاری فڕۆکەوانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، بە کوردستان24ی راگەیاند: "کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمڕۆ، کەسێک لەسەر چیای هەڵگورد خزاوە و سەری بەر بەردێک کەوتووە".

راشیگەیاند: "تیمەکانی فڕۆکەوانی چوونە فریای ئەو کەسە و لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێری بگوازنەوە".

لەبارەی تەندروستی شاخەوانەکە، عەمید خالید ئاشکرایکرد، تەندروستی مامناوەندە و ژیانی لە مەترسیدا نییە.

‌H.J