ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ مه‌سرور بارزانی: ئێمه باوه‌ڕمان به خۆت و تواناكانت هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیری نوێی هه‌رێمی كوردستان و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی "ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه"ی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا عه‌لاوی به مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم. ئێمه باوه‌ڕمان به خۆت و تواناكانت هه‌یه".
سه‌رۆكی "ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه" جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌وه‌ی كراوه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنی هه‌رێم، له پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تێكی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه باڵاكان، یه‌كێتی عێراق و سه‌لامه‌تی گه‌له‌كه‌ی به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانییه‌وه".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا عه‌لاوی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت، "خودا سه‌رتان بخات و به‌ره‌و رێگای راست ئاراسته‌تان بكات".
H.B