بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، ئەوانەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە مامەڵەی وەرگرتنی پاسپۆرتیان كردووە لە 15ی ئەم مانگەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن.
لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرتیان له به‌رواری 01/02/2019 تاکو 28/02/2019 ئه‌نجامداوه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه به‌رواری 15/05/2019وه ده‌توانن سه‌ردانمان بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌کانیان".
ھ.م