كۆڕه‌ك تيليكۆم: قوباد تاڵه‌بانى بۆ بانگه‌شه خزمه‌تگوزارى له هاووڵاتيان ده‌بڕێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى كۆڕه‌ك تيليكۆم له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، له دوو كاتى جياوازدا، قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ليستى يه‌كێتى، به شێوه‌يه‌كى ناياسايى خزمه‌تگوزارى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆڕه‌ك تيليكۆمى له هاووڵاتيان بڕيوه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: قوباد تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ دابین كردنی بودجه‌ى به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی خۆی له رووی داراییه‌وه و بۆ مجامه‌له‌كردنی كۆمپانیای دابینكاری دارایی كه‌مپینه‌كه‌ى جه‌نابیان هه‌وڵی داوه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كوڕه‌ك بێ به‌ش بكات، ئه‌مه‌ش ته‌واو هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی له ئاست ماف و خزمه‌تگوزاری و داخوازییه‌كانی خه‌لك.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى كۆڕه‌ك تيليكۆم
قوباد تاڵه‌بانی بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن خزمه‌تگوزاری له هاووڵاتیان ده‌بڕێ !!
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرس له دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان، رۆژی شه‌ممه 15/9/2018 هه‌روه‌ها 16/9/2018 فه‌رمانی به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی كردووه به‌مه‌به‌ستی رازی كردنی كۆمپانیایه‌كی ركابه‌ر تاوه‌ره‌كانی كۆمپانیای كوڕه‌ك تیلیكۆم له كار بخه‌ن و كۆمپانیاكه و هاووڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێ به‌ش بكه‌ن له مافه‌كانی خۆیان، به‌بێ گوێدانه لایه‌نه یاساییه‌كان.
دوابه‌دوای به‌دواداچوونمان بۆ هۆكار و ئامانجه‌كانی ئه‌م پرسه ده‌ركه‌وت كه قوباد تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ دابین كردنی بودجه‌ى به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی خۆی له رووی داراییه‌وه و بۆ مجامه‌له‌كردنی كۆمپانیای دابینكاری دارایی كه‌مپینه‌كه‌ى جه‌نابیان هه‌وڵی داوه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كوڕه‌ك بێ به‌ش بكات، ئه‌مه‌ش ته‌واو هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی له ئاست ماف و خزمه‌تگوزاری و داخوازییه‌كانی خه‌لك.
ئێمه له كۆمپانیای كوڕه‌ك تیلیكۆم له سۆنگه‌ى هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی له ئاست دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ناڕازی بوونی خۆمان راده‌گه‌ینین و ئاگاداری قوباد تاڵه‌بانیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه له رێگه‌ى دادنووسه‌وه به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه كردووه، دادنووس به نووسراوی ژماره (2813/112) له 18/9/2018 هۆشداری داوه‌ته ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه له كاتی دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره كارانه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر .
كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم