ڤیدیۆ.. رووسیا دڵنیایی ده‌داته هه‌سه‌ده
K24- هه‌ولێر:
سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا له رێگه‌ی پردی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ـه‌وه كرد، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی دۆخی سووریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دووپاتیكرده‌وه، شویگۆ به عه‌بدیی راگه‌یاندووه، یه‌كه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا كه له ناوچه‌كانی سووریای سه‌ر سنووری توركیا بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سووریا گرێنتی پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانی كورد له‌و ناوچانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن و شویگۆ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، "هیچ پێویست ناكات هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه بچنه ده‌ره‌وه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان شویگۆ و عه‌بدی، كه ڤالێری گراسیمۆڤ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌ركانی رووسیاش تێیدا به‌شدار بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی جێبه‌جیكردنی هه‌نگاوه‌كانی ناو رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن كورده‌وه كرا.
ئاشكراشیكرد، شویگۆ پلانی فراوانكردنی رێڕه‌وی گه‌ڕه سه‌ربازییه‌كان و زیادكردنی یه‌كه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا به عه‌بدی راگه‌یاندووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده سوپاسی ده‌وڵه‌تی رووسیا و ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه، كه به‌رامبه‌ر به پارێزگاریكردن له گه‌لی كورد و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له پێناو وه‌ستاندنی شه‌ڕ ههڵیانهێناوه.
H.B