دانیشتن بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد
K24 - به‌غدا:
دوای هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، بانگهێشتی ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا راشیگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن كه‌عبی و عه‌لیه ئه‌ماره بۆ جێگری یه‌كه‌م و موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد و ئالا تاڵه‌بانی بۆ جێگری دووه‌م، به فه‌رمی ناوی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
ئێستاش له ناو هۆڵی په‌رله‌مان، ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌درێت كه پشكی لایه‌نه شیعییه‌كانه، دواتریش جێگری دووه‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه پشكی كورده.