زه‌ریف نه‌خشه‌ی "به‌زاندنی ئاسمانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه" بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسمانی ئێرانی به‌زاندووه خراوه‌ته خواره‌وه‌و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م رووداوی له‌و جۆره نییه له‌م دوواییانه‌دا روویدا بێت".
زه‌ریف له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌ك له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له جۆری MQ9 رۆژی 26/3/2019 ئاسمانی ئێرانی به‌زاندووه و له نه‌خشه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به چ ئاراسته‌یه‌ك سوڕاوه‌ته‌وه و چاودێریی كردووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیسان هێرشكردووه‌ته‌وه سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و به تیمی B ناویان ده‌بات كه له جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی پێكهاتوون.
زه‌ریف نوسیوویه‌تی: "به‌ڵگه‌ی زیاتریشمان هه‌یه، له‌ناویاندا فڕۆكه‌ی سیخوڕیی MQ9 و كڕینی به‌له‌می خێرا و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی دانانی پلانی ھێرش بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی دێن بۆ ئێران. ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن كه تیمی B ده‌یانه‌وێت تره‌مپ هانبده‌ن جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیرسێنێ".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی: "له رووی لۆژیكی و عه‌قڵانییه‌ته‌وه رێگه به‌و سیناریۆیه نادرێت و (تیرۆری ئابووریی) گرژیی لێده‌كه‌وێته‌وه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئابڵۆقه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.