ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی له‌ دژی توركیا ده‌ركرد

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا فرۆشتنی چه‌ك به‌ توركیا رابگرێت.

پێشتریش وڵاتانی نه‌رویج، سوید، فینلاند و هۆڵه‌ندا هه‌مان هه‌نگاویان گرتووه‌ته‌ به‌ر و فرۆشتنی چه‌كیان به‌و وڵاته‌ راگرتووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئان لیندا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌مزووانه‌ هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.

هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی 9ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانییه‌كی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

ئ. م