شیعەكان بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ئیمام حوسێن دەكەن
K24 - ھەولێر
ساڵانە چەندین رێوڕەسمی سەیر و سەمەرە و شتی نوێ، لە کاتی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن لە رۆژی عاشورا دەبینرێن.
ئەمساڵ خزمەتگوزاریی پەیوەندیی تەلەفۆنیی راستەوخۆ بە ئیمام حوسێن دابین کراوە، کە بەهۆیەوە زیارەتکاران و ماتەمگێڕان، وا دەردەکەون کە لە رێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە ئیمام حوسێنەوە دەکەن.
بەرپرسانی ئایینیی شیعە و سەرپەرشتیارانی مەزارگە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەف، خزمەتگوزاریی پەیوەندیی تەلەفۆنیی راستەوخۆیان بە ئیمام حوسێن دابین کردووە. لە رێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، زیارەتکاران و ماتەمگێران، وا دەردەکەون کە لە رێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە ئیمام حوسێنەوە دەکەن و دەردەدڵ و نزا و پاڕانەوەکانیانی بۆ دەردەبڕن.
وەک دەردەکەوێت، عاشقانی حوسێنی کوڕی عەلی و ماتەمگێڕان بە خەمگینی و چاوی بە گریانەوە قسە لەگەڵ ئیمامەکەیان دەکەن، کەسێک نییە هەڵوێستێک لەبارەی بوونی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە دەرببڕێت.
پێشتریش دیاردەی سەیر و سەمەرهی دیکە لەکاتی یادکردنەوەی عاشورا و زیارەتکردنی مەزارگەکاندا، لەلایەن شیعە مەزهەبەکانەوە بینراوە، وەک سەگەکانی زەهرا و ماچکردنی پێڵاوی زیارەتکارانی ئێرانی و (شێلان) مەساجکردنیان.
هەموو ئەمانەش بە بەرچاوی بەرپرسانی حکوومی و ئاقڵمەندانی مەزهەبی شیعە ئەنجام دەدرێت و کەسێک نییە بوێرێت ناكۆكبوون و گومانی خۆی لەبارەی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە نامۆیانە دەرببڕێت.
ھ.م