ئه‌ردۆغان داوا له رۆحانی ده‌كات "ده‌نگه بێزاركه‌ره ئێرانییه‌كان" كپ بكات
K24- هه‌ولێڕ:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوا له حه‌سه‌ن رۆحانی، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ده‌كات، "ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه كپ بكات" كه له هه‌ندێك به‌رپرسی كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی"ـی توركیا له باكووری سووریا ده‌یبیستێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره، به‌ر له چوونی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سوچیی رووسیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌ندێك ده‌نگی بێزاركه‌ر له لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، كه پێویسته رۆحانی بێده‌نگیان بكات، ئه‌و ده‌نگانه من و هاوكاره‌كانم بێزار ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فه‌رمیی توركیا، ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ لێدوانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێرانی، كه هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ره‌خنه‌یان له‌و كرده سه‌ربازیه‌ی توركیا گرتبوو و جه‌ختیان كردبووه‌وه، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا زیان به خه‌ڵكی سڤیلی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ رووسا، سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: ئه‌و له‌گه‌ڵ پوتن تاوتوێی گۆڕانكارییه‌كانی سووریا ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هاوڕان كه جه‌خت له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆر ده‌كاته‌وه".
ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه، "تا ئێستا 2 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یان له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له سووریا كۆنترۆڵ كردووه".
ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بوو كه توركیای دابوون، ئه‌وا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر و به هێزێكی زیاتره‌وه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
H.B