واشنتن سزاکانی سەر تاران توندتر دەکات
K24- هه‌ولێر:
ئەمه‌ریكا دەست بە قۆناخی سێیه‌می سەپاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، گەمارۆكانی سه‌ر ئێران گەیشتوونه‌تە ئاستێكی پێویست.
ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریكا له‌باره‌ی سەپاندنی گەمارۆكانی سەر ئێران دووپاتیكرده‌وه، ھەنگاوی یەكەم، وەرگرتنی مۆڵەت بوو بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێران‌دا.
منوچین راشیگه‌یاند، واشنتن گەیشتووه‌تە ئاستی پێویست لە سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر تاران‌دا و ئاشكراشی كرد، لەمەودوا سێیه‌م قۆناخی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێران‌دا دەستپێدەكەن.
ئەمه‌ریكا لە دواین ھەنگاویدا دژی هێرشکردنە سەر کۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە، گەمارۆی بەسەر بانكی میللی ئێران‌دا سەپاندبوو.
H.B