سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوسمانی سیرێ پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

شێخ عوسمان کەسایەتیی و زانایەکی دیاری ئاینی بوو

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوسمانی سیرێ، کەسایەتی ئاینی و زانای تەریقەتی نەقشبەندی، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانی، حاجی شێخ عوسمانی شێخ عبدولقادری بابە شێخی سیرێ بە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ناوداری ئاینی و کۆمەڵایەتی وەسف دەکات و سەرخۆشیش لە خزم و ئاشانایان و دۆستانی دەکات و هاوخەمی خۆشی دەردەبڕێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

خانەوادەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناوداری ئایینی و كۆمەڵایەتی، جەنابی حاجی شێخ عوسمانی شێخ عبدولقادری بابە شێخی سیرێ - م پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خزمان و ئاشنایان و دۆستانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی جەنابی شێخ عوسمان  بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢٢ـی ١١ـی  ٢٠١٩

H.J