بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئامارى 6 مانگی رابردووی بڵاوكردهوه
K24- ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری 6 مانگی ئەمساڵی کار و چالاکییەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە هێزەکانیان توانیویانە 651 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بارزگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن، هەروەها دەست بە سەر 92 کیلۆی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەردابگرن.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکاندا هاتووە، هێزەکانیان توانیویانە 651 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بارزگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان دەستگیربکەن، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا، 235 تۆمەتبار تاوانەکانیان بەسەردا ساخبووەتەوە و سزادراون، هەروەها 416 تۆمەتباری دیکەش پەڕاویان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و چاوەڕوانن لە دادگا کێشەکەیان یەکلایی ببێتەوە.
سەبارەت بە جۆر و قەبارەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بە سەردا گیراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاندووە، هێزەکانیان دەستیان بە سەر 92 کیلۆ ماددەی جۆراوجۆری هۆشبەردا گرتووە، لەو ماددانەش 87 كیلۆ و 51 گرام له جۆری هێرۆیین بووه.
20.827 دووکیلۆ و هەشت سەد و 27 گرام کریستاڵ.
1.500 یەك کیلۆ و نیو تلیاك.
732 حەوت سەد و سی و دوو گرام حەشیش.
7.579 حەوت هەزار و پێنج سەد و حەفتا و نۆ شیت حەبی هۆشبەر دەستیان بە سەردا گیراوە.
جگە لە ماددەی هۆشبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئامارێکی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی دراوی ساختە بڵاوکردووەتەوە، کە بڕەکەی 200 هەزار دیناری عێراقی، چوار هەزار و شەش سەد دۆلاری ئەمریکییە.
H.B