"مێسی پلانه چه‌وته‌كانی ڤاڵڤێردی راستكردۆته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا تووشی 3 شكست بوو له لالیگا، راسته‌وخۆ مێسی له‌گه‌ڵ ڤاڵڤێردی كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێكردووه راكیتیچ بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بگه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زیادبوونی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی لیۆنێل مێسی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسێلۆنا به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی راكیتیچ بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی روویداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه له دوایین 4 یاری كه تێیدا راكیتیچ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كردووه بارسێلۆنا 4 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و لیۆنێل مێسی 7 گۆڵی كردووه.
رۆژنامه‌ی موندۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مێسی به ڤاڵڤێردی راگه‌یاندووه كه به‌شداریكردنی راكیتیچ هێزێكی گه‌وره به دی یۆنگ ده‌به‌خشێت و هێڵی پێشه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌هێزتر ده‌كات و ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیش ئاسان ده‌كات، به‌مه‌ش ڤاڵڤێردی له‌سه‌ر داوای مێسی، راكیتیچی بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی گه‌ڕاندۆته‌وه.
بارسێلۆنا له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر مایۆركا، راكیتیچ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كرد، مێسی هاتریكی كرد و پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرت، بارسێلۆناش به 34 خاڵ بۆ لوتكه‌ی لالیگا گه‌ڕایه‌وه.