بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر

K24 – هه‌ولێر:

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف.

سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ماڵی سەدر دوای ئەوەی دێت، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە، گیانی خۆپیشاندەرانی عێراق بپارێزن.

لە ئیستادا موقتەدا سەدر، لە شاری قوومە و بۆمبەکەش لە رێی فڕۆکەکان ئاراستەی ماڵەکەی لە نەجەف کراوە، هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

شەوی رابردوو چەند چەکدارێک لە بەغدا، تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و 21 خۆپیشاندەر کوژران.

H.J