راگەیەندراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە

ئیدانه‌ی كرد

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كرد، كه‌ شه‌وی رابردوو كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدا.

له‌ باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا و پاراستنی نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌، سایتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى رابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى راستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق درووست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت. 

پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ رێگە بدرێت یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان. 

نێچيرڤان بارزانى 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان 

27/1/2020