تره‌مپ راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی سووریا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كاتژمێر 11به كاتی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی سووریا بڵاوده‌مه‌وه، كه ده‌كاته كاتژمێر شه‌ش به كاتی هه‌ولێر.
تره‌مپ له تویتێكی نوێ‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی له باره‌ی ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌بێت و باس له‌وه‌ش ده‌كات، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا، جێبه‌جێ كراوه و شه‌ڕ راوه‌ستاوه.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كاریان له‌گه‌ڵ كورد كردووه و ده‌ڵێت: "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر سنووری توركیا و سووریا به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ كورد به باشی كارمان كردووه و داعشه به‌ندكراوه‌كانیش به‌باشی چاودێریكراون".