سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیرێكی عێراقدا سه‌پێندرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیرێكی عێراقدا سه‌پێندراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به كه‌ناڵی (RT) راگه‌یاند، وه‌زیری پێشووی رۆشنبیریی عێراق، ئه‌سعه‌د هاشمیی سه‌ر به حزبی ئیسلامی، له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه و سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
گوتیشی: ئه‌و وه‌زیره به مه‌به‌ست زیانی به به‌رژه‌وه‌نیدی گشتی گه‌یاندووه و سامانی عێراقی به هه‌ده‌ر داوه.
بڕیاره‌كه له لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ ده‌رچووه، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی ناوبراودا ده‌گیرێت.
هاشمیی له 2006دا پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی وه‌رگرت. له 2008دا، دوای راكردنی له عێراق، به تۆمه‌تی هاندان بۆ كوشتن، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.