به‌ریتانیا باڵیۆزێكی نوێ له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌ریتانیا باڵیۆزی خۆی له عێراق ده‌گۆڕێت و باڵیۆزێكی نوێ له شوێنی جۆن ویڵكس دیاری ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بڕیاره ستیفن هیكی، له شوێنی جۆن ویڵكس، وه‌كو باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق ده‌ستبه‌كاربێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، كاره‌كانی جۆن ویڵكس وه‌كو باڵیۆز كۆتاییان دێت و باڵیۆزی نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
هیكی له ساڵی 2015ه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پێشتریش وه‌كو باڵیۆز له وڵاتانی، میسر، سووریا، لیبیا و برۆكسل بووه.
ئ. م