پەروەردەی سلێمانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاگادار دەكاتەوە

"تەنها سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەگرێتەوە"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى گشتى سلێمانى، لەبارەی مامەڵەی ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە فۆڕمی وانەبێژیان وەرگرتووە روونكردنەوە دەدات و راشیدەگەیەنێت، پێویست ناكات پێویست ناكات بڕوانامەكانیان بھێننە پەروەردە.

مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "سەرجەم دەرچووانى زانکۆو پەیمانگاکان کە فۆڕمى وانەبێژیان وەرگرتووە بۆ ساڵى 2018-2019 پێویستناکات بڕوانامەى دەرچوون بهێنن، تا ئەو کاتەى ناوەکانیان رادەگەیەنرێت بۆ وانە بێژى، ئەمەش وەك یارمەتى و کارئاسانى بۆ ئەو خوێندکارە دەرچووانە".

روونیشیكردەوە: "ئەم بڕیارە لەئێستادا تەنها سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەگرێتەوە".

ھ.م