به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ژماره‌ی ئاواره‌كانی هێرشه‌كه‌ی توركیای راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی سووریا كه هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره‌ن، زیاتر له 190 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له ناوچه‌كه‌دا ئاواره بوون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: "به‌هۆی كردنه ئامانجی خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه و بۆمببارانی شار و گونده‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون و ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه، به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ی شوێنه‌كان چۆڵ بوون، ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتووه‌نه‌ته 191069 كه‌س له نیوه‌شه‌وی 11/10/2019 وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له ناوچه‌كانی دێرك، له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا كۆبانێ له رۆژئاوا، شه‌پۆلی ئاواره‌كان روو له زیادبوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوه مرۆییه‌كان چالاكییه‌كانیان راگرتووه، هیچ وه‌ڵامێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه بێن و فه‌رمانبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیان له ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی دێرك و قامیشلۆ به‌ره‌و گونده‌واری باشوور ئاواره‌بوون به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی درباسیه و سه‌رێكانی به‌ره‌و شاری حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری هاتوون. خه‌ڵكی گرێ سپی به‌ره‌و ره‌ققه و ته‌بقه رۆیشتوون".
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه كه پێش ھێرشی توركیا بۆ ناوچه‌كه، نزیكه‌ی ملیۆنێك ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بوون، ئه‌وه‌ش بووه به‌گوشارێكی زۆر. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی په‌راوێزخستن و زیادبوونی داخوازیی هاوكارییه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر داوا ده‌كات به خێرایی ھێرشی توركیا رابگیرێت و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و ئه‌و دوژمنكارییه به‌بێ دواكه‌وتن رابگرن، چونكه سات له دوای سات ره‌وشی مرۆیی زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت.