به‌غدا به زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى عێراقى ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق, رايگه‌ياند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى به زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رايگه‌ياندووه، ئه‌مڕۆ باڵيۆزى عێراق له ستۆكهۆڵم، ئه‌حمه‌د كه‌مالى, له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگكارى پرسه‌كانى كۆچ و كۆچبه‌ران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سويد نيكولا كلايز كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران.
له‌و ميانه‌يه‌دا، باڵيۆزى عێراق رايگه‌ياند، به‌غدا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك به زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه.
گوتيشى: "له‌گه‌ڵ باشبوونى ره‌وشى عێراق, زۆرێك له په‌نابه‌رانى عێراق ده‌يانه‌وێت به خواستى خۆيان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌غدا هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئاواره‌كان له ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانى پشتيوانى ده‌ره‌كييه".