خۆپیشاندانی "سه‌درییه‌كان" له به‌غدا ده‌ستیپێكرد
K24 - به‌غدا:
له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌شێك له هاووڵاتییان له به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق، رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوا ده‌كه‌ن عێراق له شه‌ڕ دووربخرێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن، عێراق له ململانێ هه‌رێمییه‌كان تێوه‌نه‌گلێنرێت، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له لووتكه‌دایه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران گه‌یشتوونه‌ته گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا و داوای ئاشته‌وایی ده‌كه‌ن و ده‌خوازن عێراق دوور له ململانێكان بمێنێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران "درووشمی به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ ئاشتی.. نه‌خێر بۆ جه‌نگ"یان به‌رزكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و پردی "كۆماری – جمهوری" نزیك شوێنه‌كه، كه ده‌چێته‌وه ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدا، داخراوه.
موقته‌دا سه‌در، به‌ر له چه‌ند رۆژێك هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، كه عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و گوتی: "پێویستمات به هه‌ڵوه‌سته‌كردنه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له جه‌نگێك كه ته‌ڕ و وشك به‌یه‌كه‌وه ده‌سووتێنێت و ده‌یانكاته خه‌ڵووز".
ئ. م