نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

نرخی زێڕ لە میانی مامەڵەکانی لە بازاڕی ئاسیادا بەرزبووە

K24 – هه‌ولێر:

نرخی زێڕ لە میانی مامەڵەکانی لە بازاڕی ئاسیادا بەرزبووە، وەبەرهێنەران لە چاوەڕوانی بەرەوپێشچوونی بازرگانی جیهانی و سیاسەتی نەختینەیی بانکە ناوەندییەکانن.

نرخی ئەو کانزا زەردە لە لە ئاستەکانی 1493.06 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی پێشووی دابەزی، هاوکات گرێبەستە داهاتووەکانی زێڕ بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.10% بۆ 1500.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی ئەوروپایە، کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 12/9/2019 ئەنجامبدرێت، پێشبینییەکان بۆ ئەوەن سیاسەتی ئاسانکاری نەختینەیی لە لایەن بانکەکەوە بگیرێتە بەر.

هاوکات لەبارەی جەنگی بازرگانیش پیتەر ناڤارۆ گەورە راوێژکاری کۆشکی سپی رۆژی سێشەممە 10/9/2019 رایگەیاند، "ئەگەر بمانەوێت دانوستاندنی بازرگانی ئەنجامێکی باشی هەبێت، ئەوا پێویستە پڕۆسەی دانوستاندنەکە بەردەوامی خۆی وەربگرێت و وازی لێ بهێنین".