ئەڵمانیا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییە کوردەکانی

لەبارەی گەشتکردن بۆ تورکیا ئاگاداریان دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

گۆڤاری دیر شپیگلی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییە کوردەکان دەکات، ئەوانەی رەگەزنامەی ئەڵمانیان هەیە، گەشت بۆ تورکیا نەکەن.

گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، لە ماوەی مانگێدا، 14 هاووڵاتی کورد کە خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانین لە تورکیا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی "تیرۆر" دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا ناوی ئەو کوردانەی لایە کە لە ئەڵمانیا چالاکوانن و چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.

جیا لە کوردەکان، تورکیا دەیان کەسی دەستگیرکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەیان لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان گرتووە.