تونێڵی پیرمام له نه‌ورۆزدا ناكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی تونێلی پیرمام ته‌واو بووه، كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر. نه‌وازد هادی، پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شوهه‌وای ئه‌مساڵ ئاسته‌نگی بۆ كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه دروست كردووە. ھەتا ئیستا به‌شێكی زۆری ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌تایبه‌ت ناو تونێڵه‌كه ته‌واو بووه، راشیگه‌یاند، زیاتر له 140 ملیۆن دۆلار تێچووی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه، شۆفێرانیش داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه كار بۆ ته‌واوكردنی بكرێت.
ئێستا زياتر له 80%ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركييه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌رچی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شه، كه تایبه‌ته به ڕێگاوبان و قیرتاوكردن، له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاوه‌دانكردوه و ڕێگاوبانی هه‌ولێره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به كاتی كردنه‌وه‌ی تونێڵه‌كه‌ش، نه‌وزاد هادی گوتی "وێناچێت ئه‌و رێگایه بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز بكرێته‌وه و ڕه‌نگه بكه‌وێته دوای نه‌ورۆز".
له‌كاتێكدا كه ئه‌و تونێڵه كات و مه‌ودای دوورى رێگاكه كه‌م ده‌كاته‌وه، شۆفێران داوا ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و كردنه‌وه‌ی رێگاكه خێراتر بكات.
له ساڵانی رابردوودا و به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، ده‌یان پڕۆژه‌ی ستراتیژیی گرنگ له‌كار وه‌ستان، تونێڵی پیرمامیش یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه، كه چه‌ند ساڵێك به سه‌ر واده‌ی ته‌واوبوونیدا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا به چڕی كار له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
H.B