ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكەی توركیا كۆدەبێتەوە

ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا داوای كۆبوونەوەی بەپەلەیان كردووە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كورستان كۆدەبێتەوە.

لەسەر داوای وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات و تاوتوێی ھێرشەكەی توركیا بكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، چاوەڕێ دەكرێت ئەنجوومەنەكە بڕیارێك لە بەرژەوەندی كورد و دژی توركیا دەربكات.

دوێنێ توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرانی كوردستان24، تائێستا چەند ھاووڵاتییەكی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە.