به ڤیدیۆ.. به‌هۆی رێگریكردن له كاروانی سه‌ربازی توركیا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – دێرك:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له دێرك له دژی هاتنی گه‌ڕێكی هاوبه‌شی سوپای توركیا و رووسیا، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و له ئاكامیشدا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.
هاووڵاتیانی نیشته‌جێی دێرك، ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی توركیا به‌ردباران ده‌كه‌ن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له دژی هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه‌كه، له نزیك گوند درنه ئاغا له ناوچه‌كه گركێله‌گێ.
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی "سه‌رخۆبوون به‌نگین" خۆی به یه‌كێك به ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی توركیا هه‌ڵده‌واسێت، دواتریش ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، خۆپیشانده‌ران به په‌له بۆ لای گه‌نجه‌كه ده‌چن كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ری كه‌وتووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش به‌هۆی گازی فرمێسك رژێك، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی توركیا ئاراسته‌یان كراوه، برینداربوونه.
ئ. م