ئه‌ردۆغان: 16 هه‌زار تیرۆریستمان له‌ناوبردووه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له یه‌كه‌م وتاریدا دوای جاڕدانی شه‌ڕی بۆ سه‌ر باكووری سووریا رایگه‌یاند، ئاسته‌نگه‌كانمان تێكشكاندن.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان توانیومانه 16 هه‌زار تیرۆریست له‌ناوببه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌په‌گه و داعش ده‌بینه‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان كه‌وته دژایه‌تی سعوودییه و میسر و گوتی: پێویسته سعوودییه له ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆی بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته سعوودییه له یه‌مه‌ن بكشێته‌وه، كه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كردووه‌ته قوربانی.
سه‌باره‌ت به میسریش، ئه‌ردۆغان وتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ناتوانن دیموكراتی له وڵاته‌كه‌یان به‌دی بهێنن.
كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد.
هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان(باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات) دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا له ناوچه كوردستانییه‌كانی باكووری سووریا بكشێته‌وه و تره‌مپ رایگه‌یاند، چیدیكه له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام نابین و توركیا كاری كورده‌كان ته‌واو ده‌كات و به‌رپرسیارێتی زیندانیانی داعش و رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆری داعش ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.