ناوه‌ندی فه‌له‌كناسیی نێوده‌وڵه‌تی: بینینی مانگ زۆر ئه‌سته‌مه
K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی فه‌له‌كناسیی نیوده‌وڵه‌تی، پێشبینیی خۆی بۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاندووه، كه پشت به بینینی مانگ ده‌به‌ستێت له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
محه‌مه‌د عه‌وده، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌له‌كناسیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵیت: "سه‌رجه‌م دامه‌زراوه فه‌له‌كناسییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندانی ئه‌و بواره، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌سته‌مه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/6/2019 مانگ ببینرێ، به هه‌رچی هۆكاری بینین هه‌یه له كیشوه‌ره‌كانی ئوسترالیا و ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وڕوپا نابینرێ، كه‌وایه پێده‌چێت رۆژی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت".
ناوه‌نده فه‌له‌كناسییه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه كه "زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی 6/5/2019، یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانیان ده‌ست پێ كردووه و پێشبینیی ده‌كه‌ن ئه‌م ئێواره‌یه مانگ ببینن".
ناوه‌ندی فه‌له‌كناسیی نیوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دامه‌زراوه فه‌له‌كناسییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندان به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كگرتوویان ده‌ركردووه، كه ئاماژه‌یه بۆ رای فه‌له‌كناسان و په‌یوه‌سته به سه‌ره‌تاكانی مانگه‌كانی كۆچی.
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه "ناوه‌ندی فه‌له‌كناسیی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌پێدراو نییه بۆ راگه‌یاندنی جه‌ژن به فه‌رمی، به‌ڵكوو ئه‌ركمان ته‌نها باسكردن و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته فه‌له‌كییه‌كان و روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كانی پرۆسه‌ی بینینی مانگه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان مانگ ون ده‌بێت، پێش دوو خوله‌ك له رۆژئاوابوون، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه بینینی مانگ پێش رۆژئاوابوون ئه‌سته‌م بێت و بۆ ئێواره‌ی سێشه‌ممه دوا ده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش چوارشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن".