كورته فیلمی "فڕینی به‌رد" به‌شدارى له فێستیڤاڵێكى ئه‌ڵمانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كورته فیلمى "فڕینی به‌رد" له سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری گه‌نج "هه‌ردی حه‌سه‌ن"، له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تى خۆیدا، له فێستیڤاڵى هاوینه بۆ كورته فیلم -" "summershort festival له شارى میونخ به‌شدارى ده‌كات، كه فێستیڤاڵه‌كه له ڕۆژانى 30 و 31/8/2019، به به‌شدارى به‌رهه‌مى سینه‌مایی گه‌نجانى وڵاتانى ئاسیا و ئه‌وروپا له چه‌ندین به‌شى جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كورته فیلمى "فرینى به‌رد" له دواین به‌شدارى خۆیدا له فێستیڤاڵی دوبه‌ی له به‌شی فیلم ماركێت "سینه‌تیك" ساڵى 2017 به‌شدارى كردووه، پێشتریش بووه‌ته براوه‌ى یه‌كه‌مى به‌شى كورته فیلمى خه‌ڵاته‌كانى ڕوانگه له ساڵى 2017، هه‌روه‌ها له سێیه‌مین دیدارى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى دژه تیرۆر له ساڵى 2018، خه‌ڵاتى "باشترین ده‌رهێنان"ـى وه‌رگرتووه.
ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه هه‌ردى حه‌سه‌ن به رایگه‌یاند، ئێمه هه‌میشه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین كه فیلمه‌كانمان دروست بكه‌ین بۆ فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى جیهان، به ئامانجى ئه‌وه‌ى كه ده‌ست له‌سه‌ر بابه‌تێك دا بنێین و بیگه‌ینین به كۆمه‌ڵگه‌كانى دیكه، كه ئه‌مه‌ش ببێته هۆى ئه‌وه‌ى سینه‌ماى كوردى به هه‌موو شێوازێك بناسینێن و به هه‌موو جیهانى بڵێین ئێمه وه‌كو كورد هه‌ین، به‌ڵام ئه‌ركه له سه‌ر كورد پاڵپشتى هونه‌رى سینه‌ما بكات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئامانجه سیاسى و ئابوورییه‌كانمان بپێكین به ڕێگاى سینه‌ما.
له ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌دا هاتووه: مامۆستا كچێكی شاریه، له لادێیه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه، له‌و لادێیه له په‌یوه‌ندیی خوشه‌ویستی دایه، له‌گه‌ڵ (شێرۆ)ی كوڕێكی لادێكه، له نێوان كوڕی ئاغای لادێكه و (شێرۆ) و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت دانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێ.
فیلمه‌كه به پاڵه‌وانیه‌تیی (محه‌مه‌د شێروانی و كاردینا هێمن و سیروان گلی)یه، له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران (شاخه‌وان مسته‌فا و ئه‌حمه‌د مه‌حمود و مازی چین عه‌زیز)، جگه له‌مه چه‌ندین كۆمبارس تێیدا به‌شدارن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (50) كه‌سه.