مارك ئیسپه‌ر: له بڕیاری تاكلایه‌نی توركیا زۆر نیگه‌رانین
K24 - هه‌ولێر:
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانین له بڕیاری تاكلایه‌نی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه و ئه‌نقه‌ره‌ش نیازی راگرتنی هێرشه‌كانی نییه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی گفتوگۆی كردووه و به روونی نیگه‌رانییه‌كانی پێگه‌یاندووه، به‌ڵام توركیا به یانووی "په‌كه‌كه" هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
راشیگه‌یاند، كه به‌لایه‌نی توركیای گوتووه پێویسته هێرشه‌كان له سنووردار بن..
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه تا ئێستا سه‌ربازانیان له باكووری سووریا ماوه، به‌ڵام له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا نین و گیانیان پارێزراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی داعش كه لای هه‌سه‌ده بوونه به دیل كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، وه‌ریان گرتوونه‌ته‌وه.
جه‌نه‌رال مارك میلی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ماوه و جێیان نه‌هێشتوون.