ئاگادارییه‌ك له په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی خۆیان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له ئه‌گه‌ری راگرتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان به‌هۆی لافاو و رووداوی نه‌خوازراو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆیان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی ئاگادارده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو یاخود لافاو، لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بۆ راگرتنی ده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی خۆیاندا بكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له چه‌ندین شوێن لافاو هه‌ستاوه و پێشبینیش ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی به‌و شێوه‌یه، لافاو له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش هه‌ستێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له گوندێكی ناحیه‌ی سه‌نگاو، به هۆی لافاوه‌وه كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و بۆ ئاژه‌ڵداری هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئ. م