سلێمانی.. بنكه‌یه‌كی پۆلیس 57 تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد

بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردووه‌تە سەر موڵك و ماڵی گشتی

K24 – سلێمانی:

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 57 تۆمەتباریان دەستگیر كردووه‌.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند، بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردووه‌تە سەر موڵك و ماڵی گشتی.

سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباره‌كانیش، پۆلیس روونی كردووه‌ته‌وه‌:

- دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 21ی چەك دەستگیر كراون.

- تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراوه‌، كە فێڵی لە هاووڵاتیان كردووه‌.

- 48 تۆمەتبار بەپێی ماددەی 548 لە یاسای سزادان ده‌ستگیر كراون، كە زیادەڕۆییان كردووه‌ته‌ سەر موڵك و ماڵی گشتی.

- 6 تۆمەتباری تریش بە چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراون.