ئاسایشی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا نوێترین زانیاری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی قامشلۆ راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
"ناوه‌ندی راگه‌یاندنی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا" له به‌یاننامه‌یه‌كدا دواین زانیاری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی قامشلۆ راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، هاتووه: "ئه‌مڕۆ (11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، دوو ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی كه یه‌كێكیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مه‌رسیدس ته‌كسی و دووه‌میان ماتۆڕسكیلێك بوو، ته‌قینه‌وه. دواتر ئۆتۆمبێلێكی دیكه به هۆی نزیكی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ته‌قییه‌وه. ته‌قینه‌وه‌كانیش له به‌رده‌م چایخانه‌ی شموع و نزیك له یه‌كتربڕی MTN و له‌به‌رده‌م كڵێسه‌ی كلدانه‌كان روویاندا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه، 5 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 26ی دیكه به ئاستی جیاجیا بریندار بوون و 4 له برینداره‌كان سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایش بوون".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و ته‌قینه‌وانه ئامانج لێی زیان گه‌یاندن بووه به هاووڵاتیان و نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی ئاسایشی ناوخۆیه له كاتێكدا هێزه‌كانمان سه‌رقاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنكارییه‌ن، كه ده‌وڵه‌تی داگیركاری توركیا و بانده میلیشیا تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌یكه‌نه سه‌رمان و ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن له‌به‌رده‌م شانه نووستووه‌كانی تیرۆر، كه توركیا پشتیوانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه: "ئێمه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزه‌كانمان شانبه‌شانی گه‌له‌كه‌مان ده‌وه‌ستێت بۆ به‌رگریكردن له خاك و گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو رێگه‌یه‌كی گونجاو به‌رپه‌رچی هه‌ر له‌شكركێشی و كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌داته‌وه، كه ئامانج لێی زیان گه‌یاندن بێت به ئاسایشی ناوخۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس له ده‌روونی هاووڵاتیاندا".
ئ.ر