چاوشئۆغلۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به بۆنه‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌سرور بارزانی خواست و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها خواستی توركیای بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌شی له هه‌مبه‌ر هه‌مه‌ڕه‌نگی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی له خۆ گرتووه.