وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: به‌شێك له هێزه‌كانمان له باكووری رۆژهه‌لاتی سووریا ده‌مێننه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپاكه‌یان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌مێننه‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌شیان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان رایگەیاند، ژمارەیەك سەربازی سوپای ئەمه‌ریكا لە ھەندێك شارۆچكەی باكووری رۆژھەڵاتی سوریا دەمێننەوە.
ئیسپه‌ر گوتیشی: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده پارێزگاری له بیره نه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و ئامانجێكی ئەو ھێزانە رێگری كردنە لە داعش لەدەست گەیشتن بە نەوت و رووبەرووبوونەوەیانە.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه: لەو بارەیەوە دواین بڕیاری نەداوەتە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
H.B