شاجوانێكی به‌ریتانیا هاوكاری دارایی داعشی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
میدیای به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مانی نوور، شاجوانی نه‌وجوانان و دۆستی پێشووی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپووڵی ئینگلیزی، شی ئوجۆ، هاوكاری دارایی رێكخراوی داعشیان كردووه.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌وه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه پۆلیس، ئه‌مانی نووری ته‌مه‌ن 21ساڵی ده‌ستگیركردووه.
پێشتر ئه‌مانی نوور، هاوسه‌رگیری له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی داعش كردبوو، پاشان 35 جونه‌یهی ئیسته‌رلینی پاره‌ی به‌خشیبوو به رێكخراوی سه‌ر به داعش.
له به‌رده‌م دادگادا، ئه‌مانی نوور ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌خشیبێته رێكخراوی داعش و رایگه‌یاندبوو، ئه‌و پاره‌كه‌ی به‌خشیووه به رێكخراوه‌كان به مه‌به‌ستی كڕینی شیر و هاوكاریكردنی منداڵان و ژنانی سووریا.
دواتر دادگا بڕیاریدا، گه‌شتكردنی لێ قه‌ده‌غه بكرێت و به هۆی كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه نه‌خرایه زیندانه‌وه.
له نوێترین پێشهاتیشدا، پۆلیس له ماڵه‌كه‌یدا پلیتی گه‌شتێكی بۆ توركیای دۆزییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه سه‌ردانی سووریا بكات و چاوی به هاوسه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت.