به ڤیدیۆ.. ساتی هه‌وڵدانی سه‌ربازه ئێرانییه‌كان بۆ هه‌ڵدانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌ره‌و ئیسرائیل
K24- هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌وانه‌ی له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گرته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، ژماره‌یه‌ك چالاكوان و سه‌ربازی ئێرانین و ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی هه‌ڵدانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له ناو خاكی سووریا، ئیسرائیل بكه‌نه ئامانج.
به گوته‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، "ئه‌و گرته ڤیدیۆیه هه‌وڵه‌كانی چالاكوانانی ئێران پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ده‌یانه‌وێن له گوندی عه‌رنه له ناو خاكی سووریا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكه‌ن".
سوپای ئیسرائیل جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانیان توانیویانه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێرانییه‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام رۆژی شه‌ممه‌ش سه‌ربازه ئێرانییه‌كان دووباره پلانیان بۆ ئاراسته‌كردنی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه داڕشته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جارێكی دیكه‌ش هێزه‌كانی ئیسرائیل شكستیان به هه‌وڵه‌كه هێنا.
رۆژی شه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانیان چه‌ند پێگه‌یه‌كیان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كردووه‌ته ئامانج و توانیویانه شكست به هێرشێكیش بهێنن، كه له ناو خاكی سووریاوه بۆ سه‌ر ئیسرائیل پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
هه‌روه‌ك سوپای سووریا رایگه‌یاند، دژه مووشه‌كه‌كانیان چه‌ند مووشه‌كێكی ئیسرائیلیان له ئاسمانه‌وه ته‌قاندووه‌ته‌وه، كه ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی باشووری سووریا كرابوون.
H.B
IDF intelligence can now release the surveillance footage of Iranian Quds Force operatives in Syria carrying a killer drone that they intended to use for an attack on Israel.
— Israel Defense Forces (@IDF) August 25, 2019
How do you foil an attack of killer drones?
Killer intel. pic.twitter.com/5bgMvW61nr