مه‌سرور بارزانی: له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا 4 ئامانجمان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی له ماوه‌ی 100 رۆژی كاركردنیدا خسته‌ڕوو، بڕیار و راسپارده‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاسته‌كانی چاكسازی، خزمه‌تگوزاری، كارگێڕی و په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی جیهان و ئاسته جیاوازه‌كانی دیكه، كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌دوای خۆیدا هێنا و بووه جێگای ئومێدبه‌خشی هه‌موو لایه‌ك و ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد.
له پوخته‌ی كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه به ژێرنووسی زمانی كوردی بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: ئێمه ئامانجمان ئه‌وه رێككه‌وتنێكی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌ن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكه‌ین، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدا بێت.
هه‌وره‌ها گوتیشی: خۆشحاڵم به‌وه‌ی رایده‌گه‌یه‌نم كه پیشكه‌وتنی باش له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌دیهاتووه و له‌سه‌ر 4 ته‌وه‌ر دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن، ئه‌وانیش: دۆزینه‌وه‌ی فۆرمۆله‌یه‌ك كه دادپه‌روه‌رانه بێت بۆ به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ده‌سه‌ڵات و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به پرسی نه‌وت و گاز پارێزراو بن، كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێك بێت له سیسته‌می به‌رگری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانی پارێزراو بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتیانی عێراقیشه، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمیش له‌وه‌دایه، كه دۆخی عێراق ئارام و جێگیر بێت.
H.B