ئه‌م 10 لێدوانه‌ی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا سۆشیاڵ میدیای هه‌ژاند
یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به فه‌رمی كیكی سێتینی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا ناساند، ئه‌و راهێنه‌ره بۆچوونی خۆی له باره‌ی پلانه‌كانی ده‌ربڕی و وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسه‌كانی دایه، لێره‌دا 10 سه‌رنجراكێشترین لێدوانی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌خه‌ینه‌ڕوو..
1ـ كیكی سێتین: دوێنێ له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌م پیاسه‌م ده‌كرد و به دیار مانگاكانم ده‌هاتم و ده‌رۆیشتم، ئه‌مڕۆش لێره‌م و راهێنه‌ری باشترین یاریزانه‌كانی جیهانم.
2ـ كیكی سێتین: ئه‌مڕۆ زۆر گرینگه بۆ من، چونكه هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م نه‌كردووه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا وه‌ربگرم.
3ـ كیكی سێتین: پلانه‌كانم زۆر روونه و پێویسته به زووترین كات فه‌لسه‌فه و شێوازی یاریكردنی خۆم بۆ یاریزانه‌كان روون بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به كردار له‌سه‌ر زه‌وی یاریگه جێبه‌جێی بكه‌ن.
4ـ كیكی سێتین: دوو ئامانجم هه‌یه، یه‌كه‌میان بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان، دووه‌میان گه‌ڕانه‌وه‌ی چێژ بۆ یاریكردنی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی جوان و نایاب.
5ـ كیكی سێتین: پێشتر به‌رده‌وام راهێنه‌ری ئه‌و یانانه بووم كه به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕیون و شه‌ڕی دابه‌زین و مانه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌مڕۆش راهێنه‌ری بارسێلۆنام و شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كه‌م.
6ـ كیكی سێتین: زۆر سووپاسی ڤاڵڤێردی ده‌كه‌م كه تیپێكی بۆ جێهێشتووم كه ئێستا لوتكه‌ی ریزبه‌ندی لالیگای گرتووه، چونكه پێشتر به‌رده‌وام من راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانانه‌م كردووه كه له دابه‌زین نزیك بوون، ئێستاش یانه‌كه‌م پێشه‌نگه.
7ـ كیكی سێتین: دڵنیام له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان تووشی ئاسته‌نگ نابم، قسه‌م له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كردووه و هه‌موویان به جۆش و خرۆشه‌وه خواستیان بۆ باشتربوونی تیپه‌كه هه‌یه و دڵینام به كورترین ماوه بیرۆكه‌كانم وه‌رده‌گرن.
8ـ كیكی سێتین: پێویسته زۆرترین كار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه په‌ره به توانای یاریزانه‌كانم بده‌م، پێداگیری له‌سه‌ر بیرۆكه‌كانی خۆم ده‌كه‌م و ئاماده‌م له پێناو گه‌یاندن و پێشخستنی ئاستی یاریزانه‌كان بمرم.
9ـ كیكی سێتین: زۆر یاریزان هه‌یه كه وازده‌هێنن شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بگریم بۆیان، به‌ڵام مێسی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و جیاوازه، 14 ساڵه له‌به‌رده‌م ته‌له‌ڤزیۆندا به دیار به‌هره و ئاستی مێسی داده‌نیشم، پێویسته كاتێك لیۆ واز له یاریكردن ده‌هێنێت هه‌مووان بۆ تۆپی پێ بگرین، ئێستاش كاتێكی راهێنه‌رایه‌تی مێسی ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌یه له خه‌ودا بم، له راستیدا زۆر به مێسی سه‌رسامم و ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه و هیچ وشه‌یه‌ك نادۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سفی مێسی پێ بكه‌م.
10ـ كیكی سێتین: بارسێلۆنا باش ده‌ناسم و له 10 ساڵی رابردوو زۆربه‌ی یارییه‌كانی بارسێلۆنانم بینیوه، بۆیه له گه‌وره‌یی ئه‌و یانه‌یه باش تێده‌گه‌م.