به‌ریتانیا هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
به‌ریتانیا هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌به‌ر ئاستی مه‌ترسییه‌كانی بۆ هێزه‌كان و كارمه‌نده‌كانی خۆی له عێراق به‌رزكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سكای نیوزی ئینگلیزی، حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌مدوايیه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه و مه‌ترسی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه له عێراق، ئاستی مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی له‌و وڵاته و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا به‌رزتر كردووه‌ته‌وه و خستوونیه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
له هه‌مان كاتدا، حكوومه‌تی به‌ریتانیا كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كانی له وڵاتانی كوێت و قه‌ته‌ڕ و سعودیيه‌ش ئاگاداركردووه‌ته‌وه كە به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ریتانیا له‌دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێك له ستافی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماسی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، جێریمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، نووسیویه‌تی: "له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك گفتوگۆم له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ كردووە، بۆ تاووتوێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هانت ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وانیش وه‌كو حكوومه‌تی ئەمه‌ریكا هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه هه‌یه و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه.