حکوومەت و پەرلەمان کار لەسەر رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن
K24- سلێمانی:
کارکردن بۆ رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و یەکسختنی یەکەی ژمێریاری ھێزەکانی 70 و 80 پێشمەرگە، چووەتە قۆناخێکی نوێ و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا کراون، ھاوکات لە پڕۆژە چاکسازییەکانی حکومەتیش جەخت لە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کراوەتەوە، حکومەت و پەرلەمانیش بەجددی کاری لەسەر دەکەن. لایەنەکانیش بە تایبەت پارتی و یەکێتی پێشوازی لەو ھەوڵانە دەکەن.
رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لهمبارهیهوه دهڵێت: بەشی چوارەمی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە ئێستا پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکات، تایبەتە بە یەکخستنەوە و رێکخستنی ھێزی یپێشمەرگە.
پڕۆژەیاسای چاکسازی بەتایبەت ماددەکانی پەیوەست بە یەکخستەوە و رێکخستنەوەی پێشمەرگە زۆرترین کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی لهسهره، بهتایبهت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی، کە پۆستی فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ـی پێشمەرگە لەلایەن ئەو دوو لایەنەوە بەڕێوەدەبدرێت، پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێك بە ئارستەی یەکخستنەوە و رێکخستەوەی پێشمەرگە و درووستکردنی ھێزێکی نیشتمانی دەکەن.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە تایبەت وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پڕۆژەیەکی ٣٥ خاڵی بە ناوی پێشمەرگە لە ئایندەدا، بۆ رێکخستنەوەی پهیكهری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، تائێستاش بەشێك لەخاڵەکانی ناو پڕۆژە چاکسازییەکە جێبەجێ کراون.
دیارترین خاڵەکانی ناو پڕۆژەکەش، ستراتیژی سەربازی، بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە، کارنامەی سەربازی، ھەماھەنگی و یاسا و بڕیارەکانن.
H.B