خورماتوو.. هاووڵاتیانی زیانلێكه‌وتوو قه‌ره‌بۆ نه‌كراونه‌ته‌وه
K24 – گه‌رمیان:
دوای تاڵانکردنیان له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، نزیکەی 400 خانووی ھاووڵاتییانی کورد لە خورماتوو سووتێنران و تەقێندرانەوە. دوای ئەو ماوەیە تا ئێستا، ئەو خێزانە کوردانە قەرەبۆ نەکراونەتەوە.
حه‌سه‌ن زێنعابدین، قایمقامی قەزاکە رایگه‌یاند، پارەیەکی زۆرمان بۆ ئەو مەبەستە پێویستە و بەبێ قەرەبۆکردنەوەی ھاووڵاتیانیش ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە نێوان پێکھاتەکاندا بەدی نایەت.