پاسداران له بۆسه‌ی چه‌كداره نادیاره‌كاندا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێران گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی هێرشكردنه سه‌ر نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌هوازی بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه ھێرشیانكرده سه‌ر سوپای پاسداران و سوپای نیزامی ئێران له كاتی نمایشێكی سه‌ربازیدا.
به‌گوێره‌ی تازه‌ترین زانیاری ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ریزی سوپا و پاسداران گه‌یشتووه‌ته 11 كوژراو و 60 بریندار و سه‌رجه‌م كوژراوه‌كان سه‌ر به سوپای پاسدارانن، ئه‌و چه‌كدارانه‌شی ته‌قه‌یان كردووه هه‌ڵاتوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، هێرشه‌كه له‌و پشت ئه‌و سه‌كۆیه‌وه كراوه كه شوێنی دانیشتنی به‌رپرسه‌كان بووه و ئه‌و نمایشه سه‌ربازییه‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق بووه له ساڵی 1980 تا 1988".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ڤیدیۆی كاتی ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خۆیان ده‌ده‌ن به زه‌ویدا و راده‌كه‌ن و خۆیان ده‌چه‌مێننه‌وه.
نمایشی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌هواز ئه‌مڕۆ له زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی ئێران ریكخرابوو، له به‌نده‌ر عه‌باس و تارانیش نمایشی سه‌ربازی كراوه.
تیراندازی در حین برگزاری رژه نیروهای مسلح در اهواز
— ISNAMEDIA (@ISNAMEDIA) ٢٢ سبتمبر ٢٠١٨
تیراندازی حدود ۱۰ دقیقه ادامه داشته است و تا لحظه مخابره خبر، صدای آژیر آمبولانسها که به سوی محل می‌روند، شنیده می‌شود.https://t.co/2v8T5Ud45n#اهواز #رژه_اهواز pic.twitter.com/FbxAfom266
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران له زاری په‌یامنێرێكیه‌وه رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تا له پشت سه‌كۆی دانیشتنی به‌رپرسان له مه‌یدانی نمایشه‌كه ده‌نگی ته‌قه بیستراوه، له‌وێ كوژراو و بریندار هه‌ن".
ئاژانسی میهری نیمچه فه‌رمی ئێرانیش له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ڵێت: "له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردن یان كوشتنی چه‌كداره‌كانیش شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویداوه‌و ده‌نگی ته‌قه بیستراوه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام چه‌كداره‌كان توانیوویانه رابكه‌ن".
صور أولية من الهجوم المسلح على #الحرس_الثوري_الإيراني في استعراض عسكري بالأحواز pic.twitter.com/yN6mSTSrOL
— Sarmad | سرمد (@Sarmad) ٢٢ سبتمبر ٢٠١٨
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران ئه‌ندامانی "گرووپه ته‌كفیرییه‌كان" به ھێرشی سه‌ر شاری ئه‌هوازی ناوه‌ندی پارێزگای خوزستان تۆمه‌تبار ده‌كات كه ناو به‌ناو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه تێدا سه‌رهه‌ڵده‌دا.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا گوتوویه‌تی: "له‌و ھێرشه‌دا 4 چه‌كدار به‌شدارییان كردووه" و له زاری عه‌لیزاده جێگری پارێزگار گوتوویه‌تی: "دوو له توندڕه‌وه‌كان كوژراوون و دوو كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستگیركراوون".
پاش رووداوه‌كه‌ش ئێران ده‌روازه سنوورییه‌كانی له باشووره‌وه له‌گه‌ڵ عێراق داخستووه‌و ئه‌و گرووپه به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ناوی "بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی رزگاركردنی ئه‌هواز"ـه و ده‌ڵێت سعوودیه پاڵپشتیان ده‌كات و ده‌ستی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه.