جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتيى راگه‌ياندن و چاپ: 38 كتێبى توندڕه‌وى قه‌ده‌غه كراوون
K24 – هه‌ولێر:
نيان ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتيى راگه‌ياندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى، رايگه‌ياند، پێشوازييه‌كى زۆر له كتێبه ئيسلامييه‌كان كراوه. ئه‌مساڵ به‌شداريكردنى 38 كتێب له پيشانگه‌كه قه‌ده‌غه كراوه، كه سه‌رجه‌ميان له ناو هه‌رێمى كوردستانه‌وه هێنرابوون.
له ديدارێكيدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، نيان ئه‌حمه‌د گوتى: "وه‌كو وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى كۆمه‌ڵێك كتێبى منداڵانمان له پيشانگه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو. فيلته‌ريش بۆ كتێبى منداڵان دانه‌نراوه. ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كان جۆراوجۆره. به زمانى منداڵان بابه‌ته‌كان خراوه‌نه‌ته‌ڕوو".
گوتيشى: "ئه‌مساڵ رێگرى له كتێبى توندڕه‌وى كراوه. وه‌ك ساڵى رابردوو نه‌بووه، چونكه پار نزيكه‌ى 200 كتێبى توندڕه‌ويان هێنابووه پيشانگه‌كه، به‌ڵام ئه‌مساڵ توانراوه 38 كتێب بژار بكرێن. رێگرى بكرێت له‌وه‌ى بهێنرێنه پيشانگه‌كه".
ئاشكراشيكرد، "ئه‌و 38 كتێبه له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بوون و ويستراوه بهێنرێنه پيشانگه‌كه".
ئاشكراشيكرد، "پێشوازى زياتر له كتێبه ئيسلامييه‌كان كراوه. ئه‌مڕۆ له سێيه‌م رۆژى پيشانگه‌كه‌دا، هه‌ندێك ناوه‌ندى بڵاوكه‌ره‌وه‌ى سعوودى كتێبيان ته‌واو بووه و سه‌رجه‌ميان فرۆشتووه".
نيان ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌شكرد، له هه‌رێمى كوردستان چاپخانه‌ى باش هه‌يه، به‌ڵام وه‌ك كوالێتى چاپخانه‌كانى ده‌ره‌وه نييه.
ئ.ر