ئەمه‌ریکا ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سەردانی عێراق نەکەن
K24- هه‌ولێر:
لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا ھۆشداری دەدات و دەڵێ: جگە لە ھەرێمی کوردستان لە تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بارودۆخ ئاڵۆزە و ئەگەری خۆپیشاندانی فراوان ھەیە و رێكکاری ئەمنی توند گیراونەتەبەر.
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا ھاولاتیانی وڵاتەکەی ئاگاداردەکاتەوە، کە سەرەرای ئەوەی ١٠ی مانگ لە عێراق کراوەتە پشوو، بەڵام ئەگەری خۆپیشاندانی فراوان ھەیە و داوا له هاووڵاتیانی دەکات، جگە لە ھەرێمی کوردستان سەردانی ھیچ پارێزگایەکی دیکەی عێراق نەکه‌ن.
جیا لەوەش داوا لە ھاولاتیانی ئەمه‌ریکا له عێراق دەکات، نزیکی خۆپیشاندانەکان نەكه‌ون و پابەندی رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن و بۆ زانینی ھەر ھەواڵێك بەردەوام چاودێری میدیاکان بکەن.
ھۆشدارییەکەی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لەکاتێکدایە، کە سبەی بەبۆنەی تێکشکاندنی داعشەوە رۆژی سێشەممە ١٠ مانگ کراوەتە پشوو، بەڵام ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی فراوان دەکرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له زۆربه‌ی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق خۆپێشانده‌ران روو له شه‌قامه‌كانی به‌غدا بكه‌ن... بەرپرسێکی عەسائیب ئەلول حەقیش هۆشداری ئەوەی دابوو، له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ١٠ی مانگ زۆرترین خۆپیشاندەر دەبنە قوربانی.
H.B