كفرى.. کەسێك بەفیشەك کوژرا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - گه‌رمیان:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16/11/2019، لەناحییەی سەرقەڵاى سەر بە قەزای کفری، چوار بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندارببوون.
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوای گه‌یاندنی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی سلێمانی كراون.
گوته‌بێژی پۆلیس راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه، ناوی "سامان محه‌مه‌د ئیبراهیم"ـه و له‌دایكبووی ساڵی 1980یه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان خه‌ڵكی گوندی ئۆمه‌ربلن له سنووری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به قه‌زای كفری.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه به گوێره‌ی گوته‌ی برینداران، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوانیان هه‌بووه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له نێو ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، ده‌ستڕێژی گوللـه له ئۆتۆمبێه‌كه‌یان كراوه، كه له جۆری نیسان بووه.
تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و به‌ڵگه‌كان له شوێنی روواوه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌رچووه و پۆلیس به‌دوای تۆمه‌تباراندا ده‌گه‌ڕێت.
ئ. م